وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، 13ـی 9ـی 2022 ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خویندن دەستپێدەکات.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردە کە لەسەر زاری سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردووەتەوە، بریار وایە 13ـی 9ـی 2022 ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات و تێیدا هاتووە، “بە بڕیاری (ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە) ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۱۳ی ۹ی ۲۰۲۲ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲۲-۲۰۲۳) دەبێت لە هەرێمی کوردستان”.
شایەنی باسە لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “سێ ڕۆژی سەرەتا دەوام بەرنامەیەکی تایبەت دەبێت بۆ گشت ناوەندەکانی خوێندن کە پاشتر وەردەکاریەکەی بە گشتاندنێک بۆ ناوەندەکانی خوێندن دەنێردرێت”.