پەرلەمان خوێندنی دووەمی بۆ پێژنیازەیاسای به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌م کرد

پەرلەمان خوێندنی دووەمی بۆ پێژنیازەیاسای به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌م کرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پەرلەمان خوێندنی دووەمی بۆ پێژنیازەیاسای به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌م کرد
0

لایک

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان- عێراق دەستیپێکرد و یەکێک لە برگەکانی بەرنامەی کۆبوونەوەکەش تایبەتکرا بە خوێندنه‌وه‌ى دووەم بۆ پێشنیازه‌یاسای به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان.

کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لە دوو برگە پێکهاتبوو، برگەی یەکەم تایبەتبوو بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و ئەم پڕۆژەیەش تایبەتمەندی خێرای پێدراوە، بۆیە پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیازەیاساکە کرد.

پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆکانیش لە پڕۆژەیاساکە ناڕازیبوون و داوایانکرد سەرۆکایەتی پەرلەمان روونکردنەوە بدات کە ئەو پڕۆژەیە پاڵپشت بە کام ماددەی یاسایی و دەستووریی خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، بەهۆی ئەوەش کە وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرایەوە، لەکاتی خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاساکە وەک ناڕەزاییەک کێشایان بە مێزەکانی بەردەمیاندا و دەنگی ناڕەزایەتییان بەرزکردەوە.

بەگوێرەی ئەو پێشنیازە یاسایەی بە واژۆی 85 پەرلەمانتار پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە و ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەمی بۆ کرا، تەمەنی پەرلەمان تاکو كۆتایی وەرزی یاسادانانی پایزەی ساڵی 2023 درێژدەکرێتەوە، بەو پێیەش پەرلەمان، حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم تا 31-12-2022 لەکارەکانیان بەردەوام دەبن.