سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، رۆژی پێنجشه‌ممه 02-06-2022 كاتژمێر (12)ـی نیوه‌ڕۆ دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌كه، دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌نگدان دەبیت له‌سه‌ر چه‌ند پێشنیازه یاسایه‌ک، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ک ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه یاسایه‌كی دیكه.
بڕیاره له دانیشتنه‌كه‌دا راپۆرتی لێژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر بخرێته‌ڕوو و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، كه له‌باره‌ی “ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو و بێ كوالیتی) و (نرخی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان)ـه.
د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق لە بانگێشنامەیەکدا داوا لە پەرلەمانتاران دەکات کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 02-06-2022، لەکاتی دیاریکراو ئامادەبن.