سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و کارنامەی کۆبوونەوەکەش لە دوو برگە پێکهاتووە، یەکێک لە برگەکانیش بریتییە لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ رەشنووسی نوێی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک کە لێژنەی دارایی ئامادەی کردووە.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد، کۆبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممە لە دوو برگە پێکهاتووە ئەوانیش بریتین لە:
خوێندنەوەی یەکەم بۆ رەشنووسی نوێی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک دەکرێت لە لێژنەی دارایی پەرلەمان ئامادەی کردووە.
خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بەتاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل
حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ لێژنەی یاسایی وتی، رەشنووسی نوێی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک لەکۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، داواش دەکات لایەنەکان پەلە بکەن لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی گەل لەوانەش دابینکردنی بودجە بۆ بەشەخۆراک، مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی و دابینکردنی بودجە بۆ کەرتی کارەبا و کشتوکاڵ.
جێی باسە، 15ی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی عێراق لهسهر سكاڵایهكی پەرلەمانتار باسم خهشان لهبارهی پڕۆژه یاسای ئاسایشی خۆراک كۆبووهوه و بڕیاریدا كه پڕۆژهیاساكه ههڵبووهشێنێتهوه، كه له ئهنجومهنی وهزیرانهوه رهوانهی پهرلهمانی عێراق كرابوو.