پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر شەش پڕۆژەیاسا دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر شەش پڕۆژەیاسا دەدات

پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر شەش پڕۆژەیاسا دەدات

لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا یاسای لێبوردنی گشتی یەکلایی دەکرێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر شەش پڕۆژەیاسا دەدات
0

لایک

سەرۆکی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە وەرزی نوێی یاساداناندا پەرلەمان دەنگ لەسەر شەش پڕۆژەیاسا دەدات کە پێکهاتوون لە ئۆپراسیۆنەکانی تیرۆر، هەڵەکانی جەنگ، خانەنشینی، چاودێری کۆمەڵایەتی، شەهید و بریندارانی خۆپیشاندانەکان و پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتیش ئامادە دەکرێت بۆ دەنگدان.

محەمەد عنوز، سەرۆکی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا باسی لەوەکرد، لەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەماندا پڕۆژەیاساکانی ئۆپراسیۆنەکانی تیرۆر و هەڵەکانی جەنگ دەنگیان لەسەر دەدرێت، هەروەها ژمارەیەک پڕۆژەیاسای دیکەش ئامادەن کە لەم وەرزەدا دەنگیان لەسەر دەدرێت.

سەرۆکی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لێژنەکەیان داواکاری بەشێک لە پەرلەمانتارانی بەدەستگەیشتووە بۆ دەرکردنی یاسای لێبوردنی گشتی و لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا یەکلایی دەکاتەوە، گریمانەش دەکرێت لەم وەرزەدا پەسەند بکرێت.