ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆده‌بێته‌وه.
دوێنێ چوارشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2022، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، سبەی 27/10/2022، پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، کۆدەبێتەوە.
پێشتر سوودانی داوای له په‌رله‌مانی عێراق كردبوو، كه رۆژی پێنجشه‌ممه بۆ متمانه‌به‌خشین به كابینه‌كه‌ی كۆببێته‌وه.
پێش ئەو داوایەی سوودانی پێکهاتەی کابینەکەی بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی خستووەتەڕوو، بۆ یەم مەبەستەش سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە ماڵی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کۆبوونەوە، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر پێکهاتەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق هاودەنگ بوونە.
رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق، هه‌ڵبژێردرا. دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.