پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دوو پڕۆژەیاسا کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دوو پڕۆژەیاسا کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دوو پڕۆژەیاسا کۆدەبێتەوە

نیسان 14, 2023 16:02
پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دوو پڕۆژەیاسا کۆدەبێتەوە
0

لایک

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی شەممە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و بەگوێرەی خشتەی کاری کۆبوونەوەکەش، سێ خاڵی سەرەکی تەوەری گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە دەبن.

بەگوێرەی خشتەی کاری کۆبوونەوەی کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارەی رۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق، لەخاڵی یەکەمدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بەڕێوەبردنی سەرچاوە کلتووریەکان دەکرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای چاودێری خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندامان دەدرێت کە لەلایەن لیژنەی کار و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، لیژنەی یاسایی، لیژنەی ژنان و خێزان و منداڵ، لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی، لیژنەی مافەکانی مرۆڤەوە ئامادەکراوە.

هەر بەگوێرەی خشتەی کاری کۆبوونەوەکە، لەبڕگەی سێیەمدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای دووەمی یاسای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێت.

 ئەوە لەکاتێکدایە تائێستا پڕۆژەیاسای بودجەى فیدراڵی لە لیژنەى داراییە و ئامادەکاریی دەکرێت بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاساکە.

En az 10 karakter gerekli