پەرلەمانى عێراق سبەی سێشەممە کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پاراستنى سەروەرى خاکەی وڵاتەکەی دەکات.
بەپێی کارنامەى کۆبوونەوەکە کە ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردووەتەوە، هاتوە” کۆبوونەوەکەى سبەینێ یەک تەوەر لەخۆدەگرێت کە تاوتوێکردنى پرسی پاراستنى سەروەرى عێراقە”.
لاى خۆیانەوە فراکسیۆنەکانی هەرێم لەپەرلەمانى عێراق لە راگەیەنراوێکى هاوبەشدا داوایان لە پەرلەمان کرد ههڵوێستێكی جیددی لهبارهی ئهو هێرشه موشهكییانه وهربگرێت و كار بۆ پاراستنی سهروهری خاكی عێراق بکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئێران بە درۆن و مووشەک هێرشیکردەسەر بارەگاکانی پارتە ئێران لە کۆیە و هەولێر و زڕگوێز لە سلێمانی.