ڤیان سه‌بری، فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند، پارتی به‌شداری له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات و ده‌نگ به له‌تیف ره‌شید ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (13ـی تشرینی یه‌كه‌م 2022)، ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به میدیایی نزیک لە حیزبەکەی راگه‌یاندوە، فراكسیۆنی پارتی به‌شداری له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار ده‌كات و ده‌نگ به له‌تیف ره‌شید ده‌دات.
هاوکات فوئاد حوسێن، سەرۆکی شاندی پارتی لە بەغداد رایگەیاند، وەکو پارتی بەربژێری خۆمان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشاندەوە و دەنگ بە لەتیف رەشید دەدەین.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (13ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، كاتژمێر 11:00، په‌رله‌مانی عێراق به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار كۆببێته‌وه.