“پێویستە سنوورێک بۆ بردنە دەرەوەی پارە لە عێراق دابنرێت”
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • “پێویستە سنوورێک بۆ بردنە دەرەوەی پارە لە عێراق دابنرێت”

“پێویستە سنوورێک بۆ بردنە دەرەوەی پارە لە عێراق دابنرێت”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
“پێویستە سنوورێک بۆ بردنە دەرەوەی پارە لە عێراق دابنرێت”
0

لایک

عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە رایدەگەیەنێت، پێویستە سنوورێک بۆ بردنە دەرەوەی پارە لە عێراق دابنرێت و ناكرێت یاری بە بەهای دیناری عێراقی بكرێت.

راشیگەیاند، “پێویستە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق بكرێت و وتیشی، بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاریی مەترسی لەسەر داهاتووی حكومەتی عێراق دروستدەكات و دەبێت هەنگاوی چاكسازی بنرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە سنوورێک بۆ بردنەوە دەرەوەی پارە لە عێراق دابنرێت كە بەهۆیەوە هاوڵاتییانی عێراق زەرەرمەندبوون.