پێنج داواکراو لە سلێمانی دەستگیردەکرێن

پێنج داواکراو لە سلێمانی دەستگیردەکرێن

سێ داواکراویان بە ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
پێنج داواکراو لە سلێمانی دەستگیردەکرێن
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج داواکراوی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی -حکومەتی فیدراڵ هاتووە، “بە ھەماهەنگی لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە درێژەی کار و چاڵاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەرو و ماڵی ھاووڵاتیان، توانرا لە یەک ھەفتەدا لە رێکەوتی 14-08 بۆ 21-08ـی 2022 پێنج داواکراو دەستگیر بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، سێ داواکراوی ماددەی چواری تیرۆر و یەک داواکراو بەپێی ماددەی 459 لە یاسایی سزادانی عێراقی و یەک داواکراو بەپێ ماددەی 456 لە یاسایی سزدانی عێراقی داواکراوبوون.