پێنج تیرۆریستی داعش لە کەرکوک دەستگیرکران

پێنج تیرۆریستی داعش لە کەرکوک دەستگیرکران

ئەو پێنج کەسە لەڕووی لۆجستییەوە هاوکاریی چەکدارانی داعشیان دەکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
پێنج تیرۆریستی داعش لە کەرکوک دەستگیرکران
0

لایک

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی بڵاویکردەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی گرووپی داعش، هێزەکانیان لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لەناوچە جیاوازەکانی پارێزگای کەرکوک پێنج ئەندامی ئەو رێکخراوەیان دەستگیرکردووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسانەی لە هەڵمەتی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیدا دەستگیرکراون، پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان لە دادگای عێراق هەبووە و سەر بە کەرتی کەرکوکی گروپی داعش بوون.

ئەوەش هاتووە، ئەو پێنج کەسە لەڕووی لۆجستییەوە هاوکاریی چەکدارانی داعشیان دەکرد، بۆیە دوای تەواوکردنی رێکارەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون و دادگا بڕیار لەسەر چارەنووسی کۆتاییان دەدات.