پێنج تۆمەتبار دەستگیركران بازرگانیان بە کچێکی خوار 18 سـاڵان کردووە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پێنج تۆمەتبار دەستگیركران بازرگانیان بە کچێکی خوار 18 سـاڵان کردووە

پێنج تۆمەتبار دەستگیركران بازرگانیان بە کچێکی خوار 18 سـاڵان کردووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
پێنج تۆمەتبار دەستگیركران بازرگانیان بە کچێکی خوار 18 سـاڵان کردووە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران دەستگیركردنی باندێكی پێنج كەسی بە تۆمەتی بازرگانییكردن بە مرۆڤەوە راگەیاند .

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، دوای ئاگاداركردنــــە‌وە‌ی پۆلیـــسی ناوشـــاری ســـــۆران لە‌وە‌ی كە‌ باندێكی پێنج كە‌سی هەڵساون بە بازرگانییكردن بە ئافـــرە‌تێكی خوار ( 18 )سـاڵانەوە، بە بڕیاری دادوە‌ری لێـــكۆڵیـــنە‌وە‌ی ســۆران تواندرا تۆمە‌تباران بەگوێرەی ماددە‌ی 6 لە‌ یاسای بازرگانییكردن بە ‌مرۆڤەوە دە‌ستگیربكەن.

لە راگەیەنراوەكە هاتوە، ‌دوو لەتۆمە‌تباران دانیـــشتوی شــــاری هەولێرن، یە‌كێكیان نییشتەجێی ئاكــــرێیە‌، دو تۆمە‌تبارەكەی دیكەش نیشتەجێی سۆرانن، دوای دە‌ستگیـــركردنیشیان دانیان بە‌تاوانە‌كەیانداوە.

ئاماژەبەوەكراوە، لە ئێستادا رێككارە‌كانی لێــــكۆڵیـــنە‌وە‌ی ســــە‌رە‌تایی لەگەڵ تۆمەتباران دەستیپێكردەوە.