وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، لە 24ی شوباتەوە کە روسیا هێرشی فراوانی سەربازی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکردووە، 5%ـی ژێرخانی سوپاکەی لەناو ئۆکرانیا لەدەستداوە.
بەرپرسێکی باڵا بەناوی پێنتاگۆن ئەمڕۆ سێشەممە بە میدکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، سوپای روسیا 5%ـی ژێرخانی سەربازی لە ئۆکرانیا لەدەستداوە، بەجۆرێک 190 هەزار کەرەستەی سەربازی لەدەستداوە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاسمانی باکوور و باشووری ئۆکرانیا لەلایەن روسیاوە کۆنتڕۆڵکراوە، ئەویش لەرێگەی سیستەمی موشەکی زەمینی- ئاسمانی کە مۆسکۆ لەو ناوچانەدا بڵاویکردونەتەوە.
دەشڵێت، بۆ گەیاندنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سوپای ئۆکرانیا ژمارەیەک ئاستەنگی هاتوونەتە پێش، بۆیە هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ ئەوەی لەماوەی نزیکی داهاتودا هاوکارییەکان بگاتە هێزەکانی ئۆکرانیا.