وائل ریكابی، ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ڕه‌وتی سه‌در پێش دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار ئه‌نجامده‌درێت.
ریکابی رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتودا یان پێش دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندیدی سه‌رۆككۆمار ئه‌نجامبدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه رێكه‌وتنه له‌سه‌ر كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كان بۆ دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله.
وتیشی، “له كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر جه‌عفه‌ر سه‌در یان هه‌ر كاندیدێكی دیكه رێكه‌وتن ده‌كرێت تا راسپێردرێت بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕێگری سیاسی له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دروست نه‌كرێت”.
بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی 26ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامبدرێت و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدانی سه‌رۆككۆماری عێراق بدرێت.