پێشنیازە یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی یاسایی پەرلەمانی كوردستان – عێراق پێشكەش كرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پێشنیازە یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی یاسایی پەرلەمانی كوردستان – عێراق پێشكەش كرا

پێشنیازە یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی یاسایی پەرلەمانی كوردستان – عێراق پێشكەش كرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پێشنیازە یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی یاسایی پەرلەمانی كوردستان – عێراق پێشكەش كرا
0

لایک

لەمیانی بەڕێوەچوونی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان – عێراق لەبارەی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاریی لە هەرێم، ژمارەیەک فراكسیۆنی ناو پەرلەمان پێشنیازە یاسای درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانیان پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد.

بەپێی زانیارییەكان ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی كە واژۆیان لەسەرپێشنیازە یاسای درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمان كردووە بریتیین لە؛ هەردوو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حەوت پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، هەروەها 11 پەرلەمانتاری پێكهاتەكان.

جێی باسە، 6ـی تشرینی دووەمی 2022 خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان – عێراق كۆتایی دێت، بەڵام بڕیار وایە لەماوەیەكی نزیكدا ئەو پێشنیازە یاسایە بخرێتە ناو بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر بكرێت.