بەڕیوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، کەش و هەوای پێشبینیکراوی سبەی (سێیەم رۆژی نەورۆز)ـی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، لە پارێزگای هەولێر(ئەربیل) و دهۆک ئەگەری نمەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، سبەی چوارشەممە 23ـی ئادار، لە سنووری پارێزگای هەولێر، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لەکات و شوێنی جیاوازدا و ئەگەرى هەورە تریشقەش هەیە لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆ و لە پارێزگای دهۆکیش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ بارینى باران و هەندێ جار هەورە تریشقەشى لە گەڵدا دەبێت لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا رێژەی باران بارین زیاد دەبێت.
سەبارەت بە پارێزگای سلێمانیش، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لە ناوچەشاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بارینى کەمێک نمە باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و لەپارێزگای هەڵەبجەش ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.