پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی کورتدا هێرش بکرێتە سەر بەغدادی پایتەخت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی کورتدا هێرش بکرێتە سەر بەغدادی پایتەخت

پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی کورتدا هێرش بکرێتە سەر بەغدادی پایتەخت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی کورتدا هێرش بکرێتە سەر بەغدادی پایتەخت
0

لایک

زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ چه‌ند كاتژمێر یاخود چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌ مووشه‌ک هێرش بكرێته‌ سه‌ر به‌غدادی پایته‌خت.

به‌گوێره‌ی نووسراوێک كه‌ به‌شێوه‌ی نهێنی له‌ ده‌زگای هه‌واڵگریی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی به‌غداد ده‌رچووه و ئاژانسی هەواڵی(شه‌فه‌ق نیوز) بڵاویكردووەته‌وه‌،‌ ده‌ری ده‌خات كه‌ پێشبینی ده‌كرێ له‌ چه‌ند كاتژمێر یاخود چه‌ند رۆژی داهاتوو‌دا هێرشی مووشه‌كی بكرێته‌ سه‌ر دوو ناوچه‌ له‌ شاری به‌غداد.

ئاماژه‌ به‌ دوو شوێنه‌كه‌ش كراوه‌‌ كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد.

هه‌ر له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستان و ده‌رچووان له‌ یاسا ئه‌نجام ده‌درێن.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگای هه‌واڵگریی داوای له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی به‌غداد كردووه‌ خاڵه‌كانی پشكنین و ده‌وریات و ئاماده‌كارییه‌كانی پێشوه‌خته‌ زیاتر بكه‌ن به‌تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌ی كه‌ گومانی هاوێشتنی مووشه‌كیان لێ ده‌كرێ.

هه‌روه‌ها داواشكراوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌مباره‌یه‌وه‌ بكرێت بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ راستی و دروستی زانیارییه‌كان.