بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، پێشبینیی کەشوهەوای دوو ڕۆژی راگەیاند.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی گواستەنەوە و گەیاندن، ڕۆژی چوراشەممە، 17ـی ئایاری 2023، کەشوهەوا بەمجۆرە دەبێت؛ پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ سێشەممە کەمێک بەرز دەبێتەوە. خێراییی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و ئاراستەکەشی ڕووەو باشووری خۆرئاوا دەبێت. مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
ئاماژە بەوەش دراوە ڕۆژی پێنجشەممە، 18ـی ئایاری 2023، کەشوهەوا بەم جۆرە دەبێت؛ ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و هەندێک کات خێراییی با زیاد دەکات و دەگاتە سەروو 25 کیلۆمەتر، ئاراستەکەشی ڕووەو باشووری خۆرئاوا دەبێت. مەودای بینینیش لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.