لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشبینی دەکات بودجەی 2023ی عێراق لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بگاتە پەرلەمان و بە 150 ترلیۆن دینار بخەمڵێندرێت.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند؛ پێشنیار کراوە نرخی نەوت بە 75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک جێگیر بکرێت، هاوکات بودجەکەش بە 150 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.
وتیشی: پێشبینی دەکەین سەرەتای ساڵی داهاتو بودجەی 2023ی عێراق بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران.
ئاماژەی بەوەشکرد، داهاتەکانی نەوت لە بودجەدا بە 127 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت و داهاتەکانی دیکەش بە 20 ترلیۆن دینار.
روونیشیکردەوە، کە پێشبینی دەکەن کورتهێنانی بودجەی عێراق لە 10 ترلیۆن دینار زیاتر نەبێت.