ئه‌نجومه‌نی باڵای موەلیده ئه‌هلیه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر(ئەربیل) رایگه‌یاند، گۆڕانكاری له پێدانی كاره‌بای موەلیده دێت و له‌مه‌ودوا دوو كاتژمێر به‌یانیان له‌گه‌ڵ كاتژمێر 1:00ی نیوه‌ڕۆ تاكو 1:00ی شه‌و كاره‌با ده‌درێته هاووڵاتیان.
ئه‌نجومه‌نی باڵای موەلیده ئه‌هلیه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن مۆلیده‌كانی سنووری شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، به‌رنامه‌ی پێدانی كاره‌بای موەلیده بۆ مانگی (كانوونی یه‌كه‌م/12) گۆڕانكاری تێدا كرا، به‌جۆرێک به‌یانیان له كاتژمێر 6:30 خوله‌ک تاكو 8:30 خوله‌ک، هه‌روه‌ها نیوه‌ڕوان له كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر 1:00ی شەو كاره‌بای موەلیده ده‌درێته هاووڵاتیان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ته‌نها رۆژانی هه‌ینی كاتژمێر 10:00 به‌یانی بۆ كاتژمێر 1:00 ی شه‌و كاره‌بای مۆلیده ده‌درێته هاووڵاتیان، له ئه‌مڕۆشه‌وه كار به‌م خشته‌یه ده‌كرێت له‌سه‌رجه‌م موەلیدهکانی سنووری هه‌ر شه‌ش شاره‌وانی هه‌ولێر.