پێبڵس.. بەتەمەنترین سەگی جیهانە و ناوی خرایە کتێبی گینس

پێبڵس.. بەتەمەنترین سەگی جیهانە و ناوی خرایە کتێبی گینس

سەگێکی جۆری فۆکس تێریەر ناوی خرایە نێو کتێبی پێوانەیی گینس و بە تەمەندرێژترین دەستنیشانکرا.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
پێبڵس.. بەتەمەنترین سەگی جیهانە و ناوی خرایە کتێبی گینس
0

لایک

پێبڵس ئەو سەگە بەتەمەنەیە کە تاوەکو ئێستا لە ژیان ماوە و ناوی خرایە نێو کتێپی پێوانەیی گینس کە تەمەنەکەی 22 ساڵ و 60 رۆژە. پێبڵس لە ویلایەت کالیفۆرنیای ئەمریکا دەژیت و لە جۆری گۆکس تێریەرە.

لەوبارەیەوە مالکا بیبلز و بۆبی گریگۆر خاوەنانی پێبڵس بۆ ماڵپەڕی گینس رایانگەیاندووە کە ماوەیەک بووە چاودێری سەگە بەتەمەنەکانیان کردووە و دواجار بۆیان دەرکەوتووە کە سەگەکەی خۆیان بەتەمەنترینی جیهانە.

ئەو خێزانە باس لەوە دەکەن کە پێبڵس سەگێکی تا بڵێی لەسەرخۆیە و بەهۆی تەمەنیشییەوە جولەی وەک پێشان نەماوە، حەزی لە گوێگرتنی مۆسیقایە و تا 5ـی ئێوارە دەخەوێت و زیاتر حەز بە مانەوە لەژێر ماڵەکەی خۆیدا دەکات.

ئەمساڵ پێبڵس یادی لەدایکبوونی 22 ساڵیی خۆی کردووەو وەکو دیارییەک خاوەنەکانی پەراسوویان بۆ کڕیوە.