پیکێ بە گریانەوە ماڵئاوایی لە بارسێلۆنا کرد
  • TEBA KURDİ
  • وەرزش
  • پیکێ بە گریانەوە ماڵئاوایی لە بارسێلۆنا کرد

پیکێ بە گریانەوە ماڵئاوایی لە بارسێلۆنا کرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
پیکێ بە گریانەوە ماڵئاوایی لە بارسێلۆنا کرد
0

لایک

جێرارد پیکێ، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا دوای زیاتر لە 25 ساڵ یارییکردن بەیەکجاری وازی لە یارییکردن هێنا.

پیکێ دوای کۆتاییهاتنی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی ئەلمێریا کە 2-0 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، پەیامێکی ئاراستەی هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا کرد و وتی، ” سەرەتا دەمەوێت سوپاسی ئامادەبوونتان بکەم، سوپاسی هاوڕێکانم، کارمەندان و پزیشکان و هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە رۆژ بە رۆژ هاوکارییان کردووم، سوپاس بۆ ئەنجومەنی کارگێڕیی یانەکە بۆ هەموو ئەو ساڵانەی لێرە بووم”.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی، “کاتێک گەورە دەبیت دەتەوێت وازبهێنیت، خۆشەویستی و سۆزێکی زۆر لەنێوان من و بارسێلۆنادا هەیە، ئێستا کاتی ئەوەیە دەرفەت بەوانەی دیکە بدەین”.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە گریانەوە بە هاندەرانی بارسێلۆنای گوت ” من لێرە لە دایکبووم و لێرە دەمرم”.

پیکێ ناوی تەواوی جێرارد پیکێ بێرنابیۆیە، لە 2ـی شوباتی 1987 لە شاری بارسێلۆنا لە دایکبووە، لە ماڵباتێکی دەوڵەمەند گەورەبووە و یەکێکە لەو یاریزانانەی بۆ خۆشی یاریی تۆپی پێی هەڵبژاردووە.