سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند، کۆریای باکوور هەشت مووشەکی بالیستیکی کورتمەودای تاقی کردووەتەوە.
لەراگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور ئاماژەی بەوەداوە کە کاتژمێر ٠٩:٠٨-٠٩:٤٣ بە کاتی خۆجێی لە چەند شوێنێکی نزیک پیۆنگیانگەوە، هەشت مووشەکی کورتمەودا تاقی کراونەتەوە. دواتر لەناکاو کۆبوونەوەی لووتکەی ئاسایشی نیشتمانی لەلایەن حکوومەتی سیئۆلەوە ئەنجام دراوە.
لەوبارەیەوە کیشیدا فومیۆ، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند لەبارەی مووشەکەکانەوە کە لە دەرەوەی ناوچەی تەرخانکراوی نیشتمانی ژاپۆن کەوتوونەتەوە تێبنی داوەتە حکوومەتی پیۆنگیانگ.
کیشیدا ئاماژەی بەوەیش داوە کە وڵاتەکەی چاو ناپۆشێت لەو تاقیکردنەوانە کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری.
لەگەڵ ئەم تاقیکردنەوانەی ئەم دواییەدا کۆریای باکوور لە سەرەتای ٢٠٢٢ەوە تاکوو ئێستا ١٧ جار تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجام داوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا