پۆلیسی هەولێر لەبارەی دەستگیرکردنی کەسێک روونکردنەوە دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پۆلیسی هەولێر لەبارەی دەستگیرکردنی کەسێک روونکردنەوە دەدات

پۆلیسی هەولێر لەبارەی دەستگیرکردنی کەسێک روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەراەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دەستگیرکردنی عەلا رەزا عەلوان پەیوەندیی بە قسەکردن سەبارەت بە میدیا و بابەتی رۆژنامەوانی نییە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
پۆلیسی هەولێر لەبارەی دەستگیرکردنی کەسێک روونکردنەوە دەدات
0

لایک

بەڕێوەبەراەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دەستگیرکردنی عەلا رەزا عەلوان پەیوەندیی بە قسەکردن سەبارەت بە میدیا و بابەتی رۆژنامەوانی نییە.

لەروونکردنەوەیەکدا کە درەنگانی شەو بڵاوکراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) رایگەیاندووە، “هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن و ماڵپەڕ هەواڵێک بڵاو بووەتەوە، کە گوایە کەسێک بەناوی (علاء محمد حسین رضا) ناسراو بە (علاء رضا علوان) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێر لەسەر قسەکردن سەبارەت بە (میدیا و بابەتی ڕۆژنامەوانی) دەستگیر کراوە، بەڵام ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستی”.

هاوکات لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، “تۆمەتباری ناوبراو لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەپێی ماددە (٤٥٦) لە یاسای سزادان داواکراوە، هەروەها لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەپێی ماددە (٧) داوا کراوە”.