به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر(ئەربیل) رایگەیاند، شه‌ش كه‌س به تۆمه‌تی شه‌ڕكردن و ته‌قه‌كردن له شه‌قامی ئیسكانی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژەی بەوەکردووە، “بەشی پۆلیسی فریاکەوتن شەش تۆمەتباریان بەناوەکانی (ا. ص. ن.) و (ج. م. ج.) و (غ. ا. ع.) و (س. ص. م.) و (ی. ح. ع.) و (م. س. ص.) دەستگیر کرد بەتۆمەتی شەڕکردن لە شەقامی ئیسکان”.
ئەوەش هاتووە، “تۆمەتباری (ا.) لە کاتی شەڕەکەدا بە دەمانچەی جۆری کڵۆک تەقەی کردبوو، دەست بەسەر دەمانچەکە و (11) فیشەکی زیندوو و مۆبایلێک داگیرا”.
جێی باسە، هەر شەش تۆمەتباره‌كه رادەستی بنکەی پۆلیسی تەیراوە کراون بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێک بخرێت و رەوانەی دادگه بکرێن.