پۆلیسی هه‌ولێر(ئەربیل) رایگه‌یاند، سێ تۆمه‌تباری به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بیان ده‌ستگیركردووه كه تۆمه‌تباربوون به دزینی قاسه‌ی ماڵێك لەشاری زه‌یتون كه چوار هه‌زار دۆلاری تێدابووه، له ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و سێ تۆمه‌تباره كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری یاساییان له‌گه‌ڵدا بگیرێته‌به‌ر.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی رابردوودا هێزه‌كانیان له بهڕێوهبهراتیهتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر لە بوونی حاڵه‌تێكی دزیكردن له‌شاری زه‌یتون ئاگاداركراونه‌ته‌وه و به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ش تیمێكی شاره‌زایان پێكهێنا.
وتیشی، “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان 22ی ئه‌م مانگه ئاگاداركرایەوە كه رووداوێکی دزیکردن روویداوە و قاسەی ماڵێک دزراوە، تیمێک به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران پێكهێنرا و هه‌ستان به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست و توانیان به خێرایی ئه‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستنیشان بكه‌ن كه ده‌ستیان له ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌دا هه‌بووه”.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكردووه، “پاش ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان تیمه‌كانمان توانییان سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكەن، كه دووانیان بران و یه‌كێكی دیكه‌شیان هاوڕێیانه، هەرسێکیان بەرەگەز عه‌ره‌بن و دووانیان هاووڵاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینن و تۆمه‌تباری سێیه‌میشیان خه‌ڵكی پارێزگای موسڵه، ته‌مه‌نیشیان له نێوان 18 بۆ 23 ساڵیدایه”.
له‌سه‌ر بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه دزرا بوو، هۆگر عه‌زیز ئاماژەی بەوەشکرد، “سێ تۆمه‌تباره‌كه قاسه‌كه‌یان شكاندووه و پاره‌كه‌ی نێویان دزیووه، ئه‌و بڕە پاره‌یه‌شی كه له نێو قاسهكهدا بووه چوار هه‌زار دۆلار (چوار ده‌فته‌ر) بووه، تیمهكنمان توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌كه‌دا بگرن و بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بگێڕنه‌وه، له ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ تاوانه‌كه‌یان كراوه‌ته‌وه”.