به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر(ئەربیل) ده‌ستگیركردنی داواكراوێكی راگه‌یاند کە پێشتر فرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 08ـی کانوونی یەکەمی 2022، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر، داواکراوێکیان بە ناوی (س. ر. ب) دەستگیرکرد، کە بەپێی ماددە (230) لە یاسای سزادان، فرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.
پۆلیسی هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تۆمه‌تبار لەکاتی دەستگیرکردنیدا رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە، دوای دەستگیرکردنیشی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و رادەستی دادگا کراوە.