پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیردەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیردەکات

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیردەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیردەکات
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر(ئەربیل) رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک فرمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو، کە بەپێی 7 ماددەی یاسایی داواکراوبووە.

هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ تیمێكی تۆكمه‌ له‌ هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر پێكهێندرا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی چڕ له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێک كه‌ به‌چه‌ندین مادده‌ی یاسایی له‌ هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو.

وتیشی، “دوای ده‌ستپێكردنی به‌دواداچوونه‌كان، توانرا ئه‌مڕۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و ده‌ستگیربكرێت كه‌ ناوی (ا، ه، ز)ـه‌ و ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌، به‌پێی مادده‌ی 421ی له‌ یاسای سزادانی عێراقی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ڕفاندن، به‌پێی مادده‌ی 453ی یاسای سزادان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ناپاكی له‌ ئه‌مانه‌ت، به‌پێی مادده‌ی 267 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌راكردن له‌ژێر چنگی پۆلیس، به‌پێی مادده‌ی 430 له‌یاسای سزادان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن، هه‌روه‌ها به‌پێی مادده‌ی 23ی یاسای هاتووچۆ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو”.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتیشی، “ئێمه‌ توانیمان له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ده‌ستگیری بكه‌ین و بیده‌ینه‌ ده‌ست دادگا بۆئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی سه‌باره‌ت به‌ فرمانه‌كانی ده‌ستگیركردنی به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر”.