پۆلیسی هەولێر، دەستگیرکردنی باندێکی پێنج کەسی راگەیاند 
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • پۆلیسی هەولێر، دەستگیرکردنی باندێکی پێنج کەسی راگەیاند 

پۆلیسی هەولێر، دەستگیرکردنی باندێکی پێنج کەسی راگەیاند 

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
پۆلیسی هەولێر، دەستگیرکردنی باندێکی پێنج کەسی راگەیاند 
0

لایک

پۆلیسی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) بەشی نەهێشتنی تاوان، دەستگیرکردنی باندێکی پێنج کەسی راگەیاند کە پیشتر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (مێرسیدێس بێنز)ـیان دزیبوو.

پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلى هاوڵاتیەک لە جۆری (مارسیدس) لە شاری هەولێر دەدزرێت،هێزەکانی لە بەشی نەهێشتنی تاوان هەڵسان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ و توانیان شوێنی تۆمەتباری سەرەکی ئەنجامدەری تاوانی دزینی ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (ح. ع. ع) بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن له كۆمپانيایێکی تایبەت بە بەستانى GPS و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا.

دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تاوانبارەکە، دانی نا بە تاوانەکە، کەوا لەگەڵ هەریەک لە تۆمەتباران (س.س. خ) و (ا.ت. ح) و (ی.ا.ع) و (ع.ف. م) هەڵدەستان بە کڕینی ئۆتۆمبێل، پاشان ئامێری GPSیان لەناو ئۆتۆمبێلەکان دادەنا و سویچیان کۆپی دەکرد و کۆپییەکیان لای خۆیان دەهێشتەوە، پاش ماوەیەک لە رێگای ئامێری GPS شوێنەکەیان دەستنیشان دەکرد و دەیاندزی، وه ( 7 ) ئۆتۆمبێل ئامادە کرابوو بۆ دزین لەلایەن ئەم باندە ،بەڵام خۆشبەختانە پلانەکەیان لەلایەن پۆلیسی هەولێر لەچاڵاکی خرا.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی پۆلیسی هەولێر ئەو تۆمەتبارانەی خوارەوە هەریەک ئەرکێکی هەبوو لە رێکخستنی تاوانی دزین کە ئەنجامیان دەدا:

1- تۆمەتبار (ا.ت.ح) کاری ئەوە بوو پارەیان پێ بدات بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان بکڕن.

2- تۆمەتبار (س. س. خ) بیرۆکەکە هی ئەو بووە و رێکخستنی کارەکان و کڕینی ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن ئەو ئەنجام دەدرا.

3- تۆمەتبار (ح. ع. ع) ئەرکی ئەوە بوو کە ئامێری GPSی لەناو ئۆتۆمبێلەکان ببەستێت.

4- تۆمەتبار (ی. ا. ع) کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی ئەنجام دەدا.

5- تۆمەتبار (ع. ف. م) کاری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکات.

22