لە هەولێر (ئەربیل) 4 كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر دەستگیرکران.
هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركردنی ئه‌و 4 تۆمه‌تباره‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، تۆمه‌تباره‌كان له دوو ئافره‌ت و دوو پیاو پێكهاتوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، تۆمه‌تباره‌كان له گه‌ڕه‌كه‌ی باداوای شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركراو.
ئەوەشی خستەڕوو، وێڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێك له مادده‌ی هۆشبه‌ری كریستاڵ، حه‌شیش و حه‌پی هۆشبه‌ر، ده‌ستیش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی دیكه‌دا گیراوه.