به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرایكرد، به‌تۆمه‌تی دزیكردن ئافره‌تێك له بازاڕی له‌نگه‌ی نوێ ده‌ستگیركرا.
پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، تۆمەتبارێکی ئافرەتیان بەناوی (ن. ن. م) دەستگیرکرد، کە لە بازاڕی (لەنگەی نوێ) مۆبایلی لە هاووڵاتیان دزیبوو.
هه‌روه‌ها پۆلیس راشیگه‌یاند، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر، چەقۆیەک و ئامێرێکی تەزووی کارەباییدا گیرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئه‌و ئافره‌ته تۆمه‌تباره رێکخرا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیرا.