پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند

پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند
0

لایک

نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران رایگەیاند، دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی دەمانچە و برێک پارە لە سێ گەرەکی جیاواز، دەستگیرکران.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 09-05-2022، نووسینگەی نەهێشتنی تاوان سۆران بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئاگادار کردنەوەی نووسینگەکەیان بەبوونی چەند حاڵەتێکی دزی هاوشێوە لەگەرەکەکانی قەندیل، وەستا رەجەب و اسقلا، کە تیایدا برێک پارە و چەکێکی جۆری دەمانچەی (HS)(کرواتی)دزرابوو وە پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ حاڵەتەکان رێکخراو و تیمەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران بەچڕی لێکۆڵینەوەیان لەرووداوەکان دەست پێکرد.

ئەوەش هاتووە، سەرئەنجام دوای شەونخونی و ماندوبوونی تیمەکان بۆماوەیەکی درێژ، توانرا بکەری سەرەکی دەست نیشان بکرێت و بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوە ئاگادار کرایەوە و بریاردرا بە دەستگیرکردنی تۆمەتبار و دوای دەستگیرکردنی دەست گیرا بەسەر چەکی دزراو برێک پارە و چەند کەل و پەلێکی تر.

نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتبار لە ووتەکانی دانی نا بەوەی کەسێکی تریش هاوبەشی بووە لەتاوانەکاندا، بەبریاری دادوەر تۆمەتباری دووەمیش دەستگیرکرا و هەردووکیان بەپێی ماددەی (443) لە یاسای سزادانی عراقی راگیران و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.