پۆلیسی سلێمانی: شەش کەس دەستگیرکراون کە چواریان دەستدرێژیان کردبووەسەر ژنێک
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پۆلیسی سلێمانی: شەش کەس دەستگیرکراون کە چواریان دەستدرێژیان کردبووەسەر ژنێک

پۆلیسی سلێمانی: شەش کەس دەستگیرکراون کە چواریان دەستدرێژیان کردبووەسەر ژنێک

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
پۆلیسی سلێمانی: شەش کەس دەستگیرکراون کە چواریان دەستدرێژیان کردبووەسەر ژنێک
0

لایک

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی شەش تۆمەتباری راگەیاند، کە چوار لە تۆمەتبارەکان دەستدرێژیان کردووەتە سەر ژنێک.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “دوای ئەوەی ژنێک سكاڵای تۆماركرد لەسەر چەند كەسێک كە دەستدرێژییان كردووەتەسەر، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێت، كە یەكێک لە تۆمەتبارەكان ژنەكەیان هەڵخەڵەتاندووە و بردویانە بۆ باخێک لە سنووری بەكرەجۆ و لەوێ تۆمەتباران دەستدرێژییان كردووەتەسەر”.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، “ئێستا تۆمەتباران ( ر ، ف ، ح لە دایكبووی 1994 )، (ه ، م ، ع لە دایكبووی 1994)،(أ ، ف ، ر لەدایكبووی 1988 )،( ب ، ص ، م لە دایكبووی 1988 ) بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی هاتووە، “لە چاڵاكییەكی ترداو دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە لە سنووری گەڕەكی بەكرەجۆ بە فیشەک بریندار كرا، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ و ئاسایشی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا هەردوو تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن. ئێستا تۆمەتباران (د،ن، أ لەدایكبووی 1993) و (د،ن،أ لە دایكبووی 1991 ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.