بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، پاش ئەوەی دوێنێ سێشەممە 27-12-2022، هێزەكانمان ئاگاداركران بە بوونی تەرمێک لە قەڵادزێ دەستبەجێ دەستكرا بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە.
دوای گرتنەبەری رێكاری یاسایی و بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری-یش تواندرا بكوژ بدۆزرێتەوە. پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە كە دوای دەستنیشان كردنی شوێنی بكوژ، هێزێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی رانیە و بە هاوكاری ئەفسەر و كارمەندانی و پۆلیسی فریاكەوتنی قەڵادزێ و بنكەی پۆلیسی قەڵادزێ و نەهێشتنی تاوانی قەڵادزێ تۆمەتباری بكوژ لەناو شاری رانیە دەستگیركرا.
پۆلیسی راپەرین دەشڵێت، دوایی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دانانی ناوە بە تاوانەكەیدا و بە وتەی خۆی ” ئەو ( ئـ . ر .ٲ )ی كوشتووە”، بەبڕیاری دادوەریش تۆمەتباری بكوژ بەپێی ماددەی 406 راگیرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخراوە.