پۆستێکی نوێ درا بە محەمەد بن سەلمان

پۆستێکی نوێ درا بە محەمەد بن سەلمان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پۆستێکی نوێ درا بە محەمەد بن سەلمان
0

لایک

سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای سعوودیە بە فەرمانێکی شاهانە محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنیشینی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکەی دیاریکرد، کە پێشوتر پادشای وڵات ئەرکەکانی سەرۆکایەتی حکومەت و دەسەڵاتی جێبەجێکردنیشی رادەپەڕاند.

ماڵپەڕی هەواڵی فەرمی سعودیە دەقی فەرمانێکی پادشای وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و لە بڕیارەکەدا هاتوە، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنیشینی سعودیە سەرەڕای ئەرکەکەی ئێستای، وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیش دەستبەکاردەبێت.

بەگوێرەی سیستمی حکومڕانی سعوودیە، پادشا لە هەمان کاتدا سەرۆک وەزیرانی وڵاتیشە و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران هاوکاری دەکەن لە جێبەجێکردنی سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی.

محەمەد بن سەلمانی تەمەن 37 ساڵ، لە ساڵی 2017ەوە شازادەی جێنیشین و جێگری سەرۆکوەزیرانی سعوودیەیە، هەروەها وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی و ئەمنی وڵاتەکەشە.

بەگوێرەی بڕیارەکەی پادشای سعوودیە، خالید بن سەلمانی برای محەمەد بن سەلمان وەک وەزیری بەرگری، یوسف بنیان وەک وەزیری خوێندنی باڵا و تەڵاڵ عەتبی وەک یاریدەدەری وەزیری بەرگری سعوودیە دیاریکراون.