پڕۆژەیەکی کارەبا بە گوژمەی زیاتر لە 31 ملیار دینار لە راپەڕین جێبەجێدەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پڕۆژەیەکی کارەبا بە گوژمەی زیاتر لە 31 ملیار دینار لە راپەڕین جێبەجێدەکرێت

پڕۆژەیەکی کارەبا بە گوژمەی زیاتر لە 31 ملیار دینار لە راپەڕین جێبەجێدەکرێت

بە راکێشانی تێلی پڕۆژەی هێڵی کارەبای 132 کەی ڤیی بازیان – رانیە کرا کە کۆتا قۆناغی پڕۆژەکەیە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
پڕۆژەیەکی کارەبا بە گوژمەی زیاتر لە 31 ملیار دینار لە راپەڕین جێبەجێدەکرێت
0

لایک

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بە گوژمەی 31.6 ملیار دینار پڕۆژەیەکی کارەبا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین جێبەجێدەکرێت.

وەزارەتی کارەبا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە دەست بە راکێشانی تێلی پڕۆژەی هێڵی کارەبای 132 کەی ڤیی بازیان – رانیە کرا کە کۆتا قۆناغی پڕۆژەکەیە”.

ئەوەش هاتووە، “لە %86 پڕۆژەکە تەواوبووە، بڕیارە تاکو کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ پرۆژەکە تەواو بکرێت و بکەوێتە کار”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەم پڕۆژەیەدا درێژی هێڵەکە 105 کیلۆمەترە، بە گوژمەی 31.6 ملیار دینار جێبەجێدەکرێت.

وەزارەتی کارەبا جەختی کردووەتەوە کە بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە، سوودێکی زۆری بۆ گواستنەوەی کارەبا و چارەسەرکردنی کێشەی ڤۆڵتییە بۆ سنووری ئیدارەی راپەرین دەبێت و ژێرخانی کارەبای هەردوو ناوچەکە بەهێز دەبێت.