پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر کرایەوە

پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر کرایەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر کرایەوە
0

لایک

وەزارەتی کارەبا لەگەڵ کۆمپانیایەک پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وەزەی خۆری کردەوە و دەشڵێت، “پرۆژەکە توانای بەرهەمهێنانی 131 کیلۆوات کارەبای هەیە و بە تێچوی 114 هەزار دۆلار جێبەجیدەکرێت.”


ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا وەزارەتی کارەبای هەرێم پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبای بە وزەی خۆر لەگەڵ کۆمپانیایەک بە تێچووی 114هەزار دۆلار راگەیاند.

لە کۆنفڕانسەکەدا کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا ئەوەی خستەڕوو، پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەتدایە بۆ چارەسەری کەمی کارەبا لە هەرێم.

ئاماژەی بەوەشدا، لەم کابینەیەدا بڕی نۆ هەزار و 100 مێگاوات کارەبا بەرهەمهاتووە و 35٪ی ئەو کارەبایەش لە وزەی پاک بەرهەمهاتووە.

لایخۆشیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر(ئەربیل) باسی لەوەکرد، ئەو پرۆژەیە دەبێتە هاوکار بۆ خەرجییەکانی هەرێم و لە ئێستادا لە سنووری پارێزگای هەولێر چەند نموونەیەکی ئەو پرۆژەیە لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجیکراوە و بەشێکیشیان بۆ زەوییە کشتوکاڵیەکان بووە.

ئاماژەی بەوەشدا، دابینکردنی کارەبا بۆ هاووڵاتیان یەکێکە لە کارە لە پێشینەکان بەڵام سەرەڕای هەوڵەکانیان زیاد بەکارهێنانی کارەبا لەلایەن هاووڵاتیانەوە یەکێکە لە هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی هەوڵەکانیان.

هاوکات، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە ئاماژەی بەوەدا، وزەی خۆر دۆستی ژینگەیە و تێچووی کەمتری دەوێت بۆ دروستکردنی کارەبا و هاوکار دەبێت لە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی وەزارەتی کارەبا.

باسی لەوەشکرد، ئەو پرۆژەیە دەبێتە هۆکاری پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی گازە زیانبەخشەکان لە هەوادا و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان.