پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازی لە عێراق کاردانەوەی نەرێنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازی لە عێراق کاردانەوەی نەرێنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت

پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازی لە عێراق کاردانەوەی نەرێنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازی لە عێراق کاردانەوەی نەرێنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت
0

لایک

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح رایدەگەیەنێت، هەرچەندە پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازی لایەنی ئەرێنی هەیە و دەبێتە دەروازەیەک بۆ هاتنی خوێنی نوێ بۆ دامەزراوەی سەربازی، لە هەمانکاتدا ئەگەر رۆڵی دامەزراوەی چاودێریکردن بەهێزنەکرێت، پڕۆژەیاساکە دەبێت بە دەروازەیەک بۆ گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی بۆیە حکومەت دەبێت کارنامەیەکی روونی بۆ ئەو پرسە هەبێت.

حوسێن فەتلاوی، سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ کە لەکۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، هەردوولایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەیە، نەرێنییەکەش ئەوەیە لەوانەیە بکرێت بە دەروازەیەکی دیکە بۆ گەندەڵی، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت رۆڵی دامەزراوەکانی چاودێری و هەواڵگری سەربازی کاراتر بکرێن.

راشیگەیاند، لایەنی باشی پڕۆژەیاساکەش ئەوەیە ژمارەیەکی گەورە لە چینی گەنجانی بێکار دەخاتە کەرتی خزمەتکردنەوە لە دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەت دەبێت بەرنامەیەکی فراوانی هەبێت بۆ رێکخستنی ئەو توێژە، هەروەها نابێت تەنها بۆ خزمەتی سەربازی سوود لە توانای ئەو گەنجانە وەربگیرێت، بەڵکو دەتوانرێت لەبواری پیشەسازی سەربازی سوودیان لێوەربگیرێت، نمونەی سوپای پاکستان و میسریش لەم بوارەدا بەهەند وەربگیرێت.