ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا له‌كاتی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا له كرملین وتی: له‌سایه‌ی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانماندا، ئه‌نجامی به‌رچاو له‌شه‌ڕی دژه تیرۆر له سووریا به‌ده‌ست هاتووه.
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، له كرملین كۆبوونه‌وه، له دیداره‌كه‌دا پوتن گوتی: خۆشحاڵم بهبینینیت له مۆسكۆ، سوپاس بۆ قه‌بوڵكردنی ئه‌م بانگهێشته، ئێمه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌مان له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولادا بینیوه.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌داخم بۆ خه‌ڵكی سووریا له روودانی كاره‌ساتی بووكهلهرزهكهی 6ی شوبات، كه بوههۆكاری ئازاری زیاتر، ئێمه هاوڕێی دڵسۆزین هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئازاره‌كه كه‌مبكه‌ینه‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی رووسیا ده‌ڵێت، به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوولامان و هه‌بوونی هێزه‌كانی رووسیا له سووریا توانیمان ئه‌نجامێكی گرنگ لهرووبهروونهوهی دژه تیرۆر به‌ده‌ست بێنین، ئه‌مه‌ش دۆخی ئه‌منی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوخۆ به‌ره‌و سه‌قامگیری ده‌بات.
پوتن روونیشی كرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولامان به‌به‌رده‌وامی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت و قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگان‌یش زیاتر ده‌بێت.
دواین كۆبوونه‌وه‌ی پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا له مۆسكۆ له سێپته‌مبه‌ری ساڵی2021 بوو.