پوتین و ئەردۆغان تاوتوێی ژمارەیەک بابەتی  “گرنگ” دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • پوتین و ئەردۆغان تاوتوێی ژمارەیەک بابەتی “گرنگ” دەکەن

پوتین و ئەردۆغان تاوتوێی ژمارەیەک بابەتی “گرنگ” دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
پوتین و ئەردۆغان تاوتوێی ژمارەیەک بابەتی  “گرنگ” دەکەن
0

لایک

سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی سەردانێکی یەک رۆژیدا گەیشتە شاری سۆچیی رووسیا و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە، ڤلادیمیر پوتین، کۆبووەوە.

دوا بە دوای دیداری نێوانیان، هەریەکە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا دەربارەی سەردێرەکانی کۆبوونەوەکە روونکردنەوەیان دا و دواتر دەستیان بە کۆبوونەوەکە کرد.

لەو بارەیەوە پوتین وتی، “تاوتوێی پرسەکانی ناوچەکە دەکەین، بەتایبەتی قەیرانی سووریا. تورکیا بەشدارییەکی گرنگ دەکات لە ئاساییکردنەوەی دۆخەکە لێرەدا”.

سەرۆکی رووسیا وتیشی، “پێویستە ئەورووپا سوپاسگوزاری تورکیا بێت بەرامبەر بە ناردنی گازی سروشتی بەبێ پچران لە رووسیاوە”.

سەرۆککۆمار ئەردۆغان بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو دیدارانەی شاندەکانی هەردوو وڵات لە تورکیا ئەنجامیان داوە بەرهەمدار بوون، وتی، “بابەتگەلێکمان لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و بازرگانیدا تاوتوێ کرد. من پێم وایە ئەم بابەتانە کە تاوتوێکراون لاپەڕەیەکی زۆر جیاواز لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا دەکاتەوە. ئەو هەنگاوانەی لێرە لە پرسی دانەوێڵە و کشتوکاڵدا گیراونەتەبەر، ئەو دانوستانانەی لە بواری گەشتوگوزاردا ئەنجامدراون، ئەمانە چەندین هەنگاون کە لەلایەن شاندەکانمانەوە گیراونەتەبەر، بەڵام ئەم کۆبوونەوە دووقۆڵییەی ئەمڕۆمان، لە رووانگەی رۆڵی تورکیا و رووسیا لە ناوچەکەدا، زۆر گرنگە”.

ئەردۆغان وتیشی، “پێموایە دەتوانین لەم رێگەیەوە بە شێوەیەکی تایبەت دەربارەی بەرەوپێشچوونەکانی سووریا، گفتوگۆ بکەین، کە ببێتە مایەی حەسانەوەی ناوچەکە. هاودەنگیمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا گرنگییەکی زۆری هەیە و پێموایە ئەو هەنگاوانەی دەینێین و ئەو دانوستانانەی لەسەر ئەم پرسە دەیگرینەبەر، دەبێتە هۆی بەهێزبوونمان. بێگومان ئەمڕۆ چاوی جیهان لەسەر سوچییە. ئەو وەڵامانەی کە دەبێت دوای ئەم کۆبوونەوانە پێیان بدرێت، بە ئاراستەیەکی دیاریکراودا رێنمایییان دەکات”.

سەرکۆمار ئەردۆغان لە دریژەی قسەکانیدا وتی، ”وەک ئەوەی جەنابتان (پوتین) راتانگەیاند، پرسی ئاککویو گرنگییەکی زۆری هەیە. هێنانی پرسی ئاککویو بۆ خاڵێک لەگەڵ ئێوە ئەمڕۆ لە بواری وزەدا رێگەمان پێنادات پرۆسەکە لە ئاککویو دوابخەین ئەگەر بەڕاستی لە شوێنێکی دیاریکراودا هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین و بگەینە بڕیارێک. چونکە وێستگەی کارەبای ئاککویو لە سەدا 10ـی توانای وزەی تورکیا دابین دەکات، و پێموایە سوودی دەبێت بۆ ئێمە کە گفتوگۆیەکی ورد لەسەر ئەم بابەتە بکەین. خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ دەرفەتێکی لەو شێوەیەمان بۆ رەخسا”.