پوتین: وێستگەی زاپۆریژیا موڵکی رووسیایە

پوتین: وێستگەی زاپۆریژیا موڵکی رووسیایە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پوتین: وێستگەی زاپۆریژیا موڵکی رووسیایە
0

لایک

ڤلادیمێر پوتین-ی سه‌رۆكی رووسیا، ئه‌مڕۆ مەرسوومی خاوەندارێتی وێستگەی زاپۆریژیای واژۆکرد کە تیایدا ئاماژە بەوەدراوە، “زاپۆریژیا موڵکی رووسیایە”.

ماوەی چەند مانگێکە سوپای رووسیا وێستگه‌ی ناوەكی زاپۆریژیای كۆنتڕۆڵكردووه‌، كه‌ گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی ناوەكی ئه‌ورووپایه‌‌.

به‌ر له‌ ناساندنی وێستگه‌كه‌ وه‌ک موڵكی رووسیا، رافایل گرووسی، سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوەكی رایگه‌یاندبوو، به‌ رێگه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ كیێڤ و له‌وێ باس له‌ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی پارێزراو به‌ ده‌وروبه‌ری وێستگه‌كه‌ بكات. هه‌روه‌ها بڕیاری وابوو، سه‌ردانی مۆسكۆش بكات.

جێی باسە، لە مه‌رسوومه‌ واژۆکراوەكه‌ی پوتین هاتووە، ئه‌و وێستگه‌یه‌ موڵكی رووسیای ئیتیحادییه‌ و ده‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ وێستگه‌ ناوەكییه‌كانی دیكه‌ی رووسیاوه‌.