سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بە ئاماژەدان بەوەی کە هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگی ئه‌تۆمی تا دێت گه‌وره‌تر ده‌بێت، وتی: “رووسیا یه‌كه‌مجار (چه‌كی ئه‌تۆمی) به‌كاری ناهێنێت، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار به‌كاری نه‌هێنێت، نابێته دووه‌م چونکە توانای بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دژ بە خاکەکانمان زۆر سنووردارە“.
ڤلادیمیر پوتین لە میانی وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گەشەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، بەدرێژایی هەشت ساڵ مافەکانی خەڵکی دۆنباس پێشێل کرا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چاوپۆشی‌یان لەمە کرد.
پوتین ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنجوومەنی ئەورووپا و رێکخراوەکانی دیکەی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ دوای ئەو “ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتە”ی کە وڵاتەکەی لە ئۆکراینا دەستی پێ‌کرد “خەبەریان بوویەوە” وا رایگه‌یاند: “هەموو ئەمانە نیشانیان دا کە ئەو پێکهاتانە نەیانتوانیوە ئەرکەکانیان بەجێ بگەیەنن. بەهۆی حوكمدانی پێشوه‌خته‌وه، رووسیا ناچار بوو ئەندامێتیی خۆی لەم رێکخراوانەدا کۆتایی پێبهێنێت”.
بە ئاماژەدان بەوەی کە رێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ لە خۆرئاوا “رووسیا وەک وڵاتێکی پلە دوو دەبینن کە بە هیچ شێوەیەک مافی بوونی نییە”، سه‌رۆكی رووسیا رایگەیاند ئەوان بە رێگا و ئامرازی هەمەجۆر لەپێناو بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆیان دەجەنگن.
وتیشی: “بێگومان بەر لە هەموو شتێک سەرنجمان لەسەر رێگەچارەی ئاشتیانە دەبێت. بەڵام ئەگەر بێت و هیچ شتێکمان بۆ نەمێنێتەوە، بە هەموو توانا‌مان بەرگری لە خۆمان دەکەین”.
– “ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە ئۆکراینا دەستمان پێکردووە، درێژە دەکێشێت”
ڤلادیمیر پوتین زانیاری لەبارەی “ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەت”ی سوپای رووسیا لە ئۆکراینا دا و رایگه‌یاند: “هەڵبەتە رەنگە پرۆسەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکە درێژە بکێشێت”.
پوتین هەڵسەنگاندنی بۆ ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگی ئەتۆمی کرد و گوتی: “هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگی ئه‌تۆمی تا دێت گه‌وره‌تر ده‌بێت. رووسیا یه‌كه‌مجار (چه‌كی ئه‌تۆمی) به‌كاری ناهێنێت، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار به‌كاری نه‌هێنێت، نابێته دووه‌م چونکە توانای بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دژ بە خاکەکانمان زۆر سنووردارە”.
سه‌رۆكی رووسیا جەختی لەوە کردەوە کە رووسیا گەمژە نییە، دەزانێت چەکی ئەتۆمی چییە و ئاماژەی بەوە دا کە چەکی ئەتۆمی رووسیا پێشکەوتووتر و مۆدێرنترە بەراورد بەوەی وڵاتانی دیکە.
باسی لەوەش کرد ئەوان وەک سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، لیز تره‌س باسیان لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی نەکردووە، بەڵکو تەنها هەندێک رێوشوێنیان گرتووەتەبەر بۆ وەڵامدانەوەی.