ڤلادێمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا چەند وتەیەکی تایبەت بە شەڕی رووسیا – ئۆکرانیا لە گۆڕەپانی سوور لە مۆسکۆ پێشکەشکرد و رایگەیاند، “رووسیا، هەڵوێستی بەرامبەر بە هەوڵی هێرشبەران نواند. ئەمە بڕیارێکە کە بە ناچاری، لە کاتی خۆی وەرگیراوە و تاکە بڕیاری راستە کە گوزارشت لە بڕیاری وڵاتێکی سەروەر، بەهێز و بێلایەن دەکات”.
پوتین، بەبۆنەی 77ـەمین ساڵیادی سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤیەت بەسەر ئەڵمانیای نازی، لە گۆڕەپانی سوور وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا رایگەیاند:
نیشتمان هەموو کاتێک پیرۆزە، بە هەمان شێوەی جەنگی جیهانی دووەم، ئەمڕۆ رووسیا و هاونیشتمانیانی لە دۆنباس شەڕ لەپێناو ئاسایشی رووسیا دەکەن.
لە 9ـی مارسی 1945، مێژوو ئەم رێکەوتە بە دەستکەوتی گەلی سۆڤیەت، یەکگرتوویی و هێزی مەعنەوی کە لە بەرەی پێشەوە و دواوە دەجەنگان، تۆماردەکات و لەیاد ناکرێت.
شانازی بەخۆمانەوە دەکەین بەوەی نەوەی ئەو کەسانەین کە توانیویانە بەسەر نازیزمدا سەرکەون، ئێمەش بە ئەرکی سەرشانمان دەزانین کە هەموو هەوڵێک بدەین بۆئەوەی جەنگێکی جیهانی لەم شێوەیە دووبارە نەبێتەوە”.