لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی فەڕەنسی TF1، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەدا کە “ئازادکردنی” دۆنباس بۆ رووسیا بژاردەیەکی زۆر گرنگ بووە و لەبارەی تەندروستی پوتینیشەوە روونکردنەوەی دا.
چوار مانگە رووسیا لەشکرکێشی هێناوەتە سەر ئۆکراینا، لەبارەی بەردەوامبوونی شەڕەکە لاڤرۆڤ باسی لەوەکرد کە ئامانجیان داماڵینی چەکە لە ئۆکراینا و شەڕە لە دژی رژێمی نیو – نازی (نازییە نوێیە رەگەزپەرستەکان).
لەبارەی دۆخی تەندروستی پوتینیشەوە وەزیری دەرەوەی رووسیا هەموو ئەو دەنگۆیانەی بەدرۆخستەوە کە گوایە پوتین نەخۆشە و رایگەیاند، “بەشێوەیەکی بەردەوام دەچێتە ناو خەڵک، پێموانییە کەسانی ژیر بتوانن هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی لەو کەسەدا ببینن”.