ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند “گومانمان نییە لەوەدا کە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازیيە تایبەتەکەماندا لە ئۆکراینا دەگەین بە ئامانجەکانمان”.
بەبۆنەی رۆژی ئاسمانەوانان کە لە رووسیا یاد دەکرێتەوە، پوتین لەگەڵ ئەلێکساندەر لوکاشینکۆڤ، سەرکۆماری بێلاڕووس سەردانی بنکەی بۆشایی ئاسمانی ڤۆستۆچنی کرد لە ناوچەی ئامور.
لەوێ پوتین سەبارەت بە جەنگی نێوان وڵاتەکەی و ئۆکراینا دووا کە درێژەی هەیە، چەند روونکردنەوەیەکیدا.
پوتین، باسی لەوە کرد کە سوپای رووسیا هاوکاری بەناو ئیدارە جوداخوازەکانی دۆنباسی کردووە و رێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵاتەکەی.
پوتین ئاماژەی بەوە کرد، پێکدادانەکانی ئۆکراینا کارێکی حەتمی بوو و رایگەیاند ”بژاردەی دیکەمان نەبوو و ئەوە شتە راستەکەیە. گومان نییە لەوەدا کە ئۆپەراسیۆنە سەربازيیە تایبەتەکە دەگات بە ئامانجەکانی. ئەو ئامانجانە روونن. ئامانجمان هاوکار بوونی گەلی دۆنباسە کە دانمان پێدا ناون. ناچار بووین ئەوە بکەین”.
پوتین، سەرۆکی رووسیا ئەوەشی خستەڕوو کە ئۆکراینا لەلایەن خۆرئاواوە ئاڕاستە دەکرێت.
وتیشی “حکوومەتی کیێڤ جێبەجێکردنی رێککەوتنی مینسکی رەت کردەوە کە ئامانجی چارەسەرکردنی بابەتی دۆنباسە بە رێگەی ئاشتیانە”.
راشیگەیاند ”خۆمان پەراوێز ناخەین. لە جیهانی هاوچەرخدا ناتوانرێت کەس بە شێوەیەکی رەها گۆشەگیر بکرێت جا وڵاتێکی گەورەی وەک رووسیاش. لەگەڵ ئەو هاوبەشانەمان کار دەکەین کە خوازیاری کارکردنن”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی