ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، دادگای فیدڕاڵی پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی یه‌كلاكرده‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و بابه‌ته‌وه نیه، بۆیه په‌رله‌مان له‌لایه‌ن شه‌قامه‌وه هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، به‌ڵكو ته‌نها په‌رله‌مانتاران ده‌توانن ئه‌و بڕیاره بده‌ن.
زوهه‌یر چه‌له‌بی ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی یاسا چه‌له‌بی رایگه‌یاند، “بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی بوه‌ته پرسێكی داخراو، ده‌بێت هه‌موان رازی بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بچنه په‌رله‌مان بۆ هه‌ر مه‌به‌ست و هه‌ر بڕیارێک بێت، به‌جۆرێك دادگا ئه‌و بابه‌ته‌ی یه‌كلایی كردوه‌ته‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه نییه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له‌نێوان هاوپه‌یمانی سیاده و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كۆتاییهاتنی هاوپه‌یمانی سێ قۆڵی راگه‌یه‌ندرا، لایه‌نی به‌رامبه‌ریش دیالۆگی ره‌تكرده‌وه، كه‌واته بۆ كوێ ده‌چین بۆ روخاندنی پرۆسه‌ی سیاسی؟ هه‌ربۆیه په‌رله‌مانیش له‌لایه‌ن شه‌قامه‌وه هه‌ڵناوه‌شێندرێته‌وه”.
باسی له‌وه‌شكرد، “چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆچوونی جیاوازی هه‌یه، چونكه له چه‌ند ره‌وتێكی سیاسی پێكهاتوه، پێكهێنانی حكومه‌تیش ده‌بێت به‌پێی چوارچێوه ده‌ستوورییه‌كان ئه‌نجامبدرێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا سه‌در ده‌بێت رازی بكرێت بچێته په‌رله‌مان و كێشه سیاسییه‌كانی له‌وێ چاره‌سه‌ر بكات و سه‌رۆكی كۆمار هه‌ڵبژێردرێت و پاشانیش كاندیدی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راسپێردرێت”.