په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات و به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، به ئاماده‌بوونی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی گفتوگۆ له‌باره‌ی چەند بابەتێک دەکرێت.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری پەرلەمان تەوەرەکان برینتین لە:
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م، “خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی، سه‌باره‌ت به گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پێداویستیی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان، به ئاماده‌بوونی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی، به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (66) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان”.
تەوەرەی دووەم، “خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م ده‌كرێت بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌مواركردنی یاسای فیدڕاڵی و واژۆی ئه‌لیكتڕۆنی و مامه‌ڵه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، ژماره (78)ی ساڵی 2012، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (97،89،88،87) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان”.