په‌رله‌مانی عێراق لەسەر هێرشەکانی ئێران كۆده‌بێته‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • په‌رله‌مانی عێراق لەسەر هێرشەکانی ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

په‌رله‌مانی عێراق لەسەر هێرشەکانی ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
په‌رله‌مانی عێراق لەسەر هێرشەکانی ئێران كۆده‌بێته‌وه‌
0

لایک

رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌باره‌ی بۆردوومانه‌كانی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێم و چه‌ند پرسێكی دیكه‌، په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ 6ـی تشرینی یه‌كه‌م/ 2022)، په‌رله‌مانی عێراق له‌ میانه‌ی نووسراوێكدا  رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مان له‌باره‌ی بۆردوومانه‌كانی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌، كاتژمێر 11:00ـی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی (شه‌ممه‌ 8ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری نوێ له‌و دانیشتنه‌دا سوێندی یاسایی ده‌خۆن، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای خانووی‌ زێده‌ڕۆیی و وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی ده‌كرێت.

په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها گفتوگۆی پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كرێكاران و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی گشتی ده‌كات.