په‌رله‌مانی عێراق ئەمڕۆ كۆده‌بێته‌وه‌

په‌رله‌مانی عێراق ئەمڕۆ كۆده‌بێته‌وه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
په‌رله‌مانی عێراق ئەمڕۆ كۆده‌بێته‌وه‌
0

لایک

بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوای کۆتاییهاتنی پشووی یاسادانان، کە زیاتر لە مانگێکی خایاند، ئەمڕۆ شەممە دەست بە ئەنجامدانی دانیشتنەکانی بکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەم دانیشتنی وەرزی نوێی یاسادانانی ئەنجامدەدات، کە لە هەشتی مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا، خولی دووەمی یاسادانان بۆ ساڵی یەکەمی یاسادانانی پەرلەمان کۆتایی هات، پەرلەمان چووە ناو پشووەوە.

به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای په‌یوه‌ندییه‌كان و زانیارییه‌كان، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری چواره‌می پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی له‌ كه‌رته‌كانی تایبه‌ت و تێكه‌ڵاو ئه‌نجام ده‌درێت

به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنی ژماره‌ یه‌كی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا سوێندخواردنی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی نوێی پەرلەمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت كە تاوەکو ئێستا ئەندامى لیژنەکان نین و جێگرەوەى پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانى فراکسیۆنى سەدرن. هه‌روه‌ها ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی نوێی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی پەرلەمان ده‌درێت، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری چواره‌می پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی له‌ كه‌رته‌كانی تایبه‌ت و تێكه‌ڵاو.

بەپێی لێدوانی بڕیاریدەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق غەریب عەسکەر، پەرلەمان ئەمڕۆ شەممە، دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە و وتی، “پەرلەمان ئەرکی زۆری لەبەردەمدا دەبێت بۆ یاسادانان و یاسا گرنگەکان، بەتایبەتی کە یاسا هەیە ساڵانێکە دواخراوە بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسی لەسەریان، جگە لە هەوڵدان بۆ چالاککردنی ڕۆڵی چاودێریی پەرلەمان بۆ چاودێریکردنی ئەدای حکومەت”.